وەزارەتی دارایی عێراق: نیوەی داهاتەکەمان بۆ چاودێرانی کۆمەڵایەتی تەرخانکردووە

وەزارەتی دارایی عێراق داهاتی 6 مانگی یەكەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە
وەزارەتی دارایی عێراق داهاتی 6 مانگی وەزارەتەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "نیوەی ئەم داهاتەمان بۆ چاودێری كۆمەڵایەتی تەرخانکردووە".
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی عێراق داهاتی 6 مانگی یەكەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە، داهاتی 6 مانگی رابردووی ئەمساڵ كە بڕەكەی زیاتر لە 65 تریلیۆن دینار بووە نیوەی بۆ مووچەی فەرمانبەران و چاودێری كۆمەڵایەتی تەرخانكراوە.
بەگوێرەی داتاكانی وەزارەت، داهاتی نەوت 58 تریلیۆن و 802 مليارو 897 مليون و 993هەزار دينار بووە كە ئەوەش لە 89% ی بودجەی گشتی پێكهێناوە.
هاوکات، داهاتی نانەوتیش 7 تريليون و 118 مليار و 703 ملیۆن و 664 هەزار دینار بووە.
دەربارەی پارەی تەرخانکراوی مووچەی فەرمانبەران دەڵێت، مووچەی فەرمانبەران گەیشتوەتە 26 ترلیۆن و 189 ملیارو 760 ملیۆن و 179 هەزار دینار.
لەکۆتایی بڵاوکرەوەکەشدا ئەوەش هاتووە، مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتیش 2 تریلیۆن و 244 ملیارو 229 ملیۆن و 233 هەزار دینار بووە.