هەزارەها پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش کرا

پرۆسهی دابهشكردنی زهوی بهسهر فهرمانبهرانی ههولێر درێژهی ههیه
ئەمڕۆ هەزارەها زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی بەشێوەی تیروپشک لە سنووری ناحیەی شەمامک دابەشکران، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە پارێزگای هەولێر دەربارەی دابەشکردنی زەوی لە ناحیەی شەمامک بڵاویکردەوە، لەژێر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە درێژەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە ڕێورەسمێکدا، بە تیروپشک دەستکرا بە دابەشكردنی ( 1954) پارچە زەوی دیکە بەسەر سەرجەم فەرمانبەرانی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی شهمامك.
ئۆمێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر جەختی لەوەکردەوە، پڕۆسەکە بەردەوام دەبێت تاکو سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەی بەپێی ڕێنماییەکان زەویان وەرنەگرتووە زەوی وەردەگرن.
پێشووتریش مەریوان حاکم هادی، بەرێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاندبوو، دوای دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شەمامک، ئەگەری هەیە کەسنەزان، بنەسڵاوە و د پێکەوە زەوییان بەسەردا دابەش بکرێت.