پله‌كانی گه‌رما به‌رده‌وام ده‌بن له به‌رزبوونه‌وه

پله‌كانی گه‌رما له به‌رزبوونه‌وه ناوه‌ستن و كه‌شناسیش هۆشداری ده‌دات
كه‌شناسی هه‌رێم هیچ هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ری بۆ ئه‌م گه‌رما به‌تینه پێ نییه و له نوێترین بڵاوكراوه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌دات، پله‌كانی گه‌رما به‌رده‌وام ده‌بن له به‌رزبوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كه‌شناسی هه‌رێمی كورددستان بڵاویكرده‌وه، دۆخی كه‌شوهه‌وا بۆ ئه‌مڕۆ ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رز ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هاتووه، به‌یانی پێنجشه‌ممه ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، هاوکات پله‌كانی گەرماش 1 تا 2 پلە بەرزدەبێتەوه.
جێی باسه، ئه‌م هاوینه وه‌ك یه‌كێك له گه‌رمترین و تاقه‌ت پرووكێنترین هاوینه‌كان له مێژووی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه دێته هه‌ژمار كردن و شاره‌زایانی كه‌شناسی وه‌ك سه‌ره‌تای وشكه‌ساڵییه‌كی مه‌ترسیدار وێنای ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر : 45 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 43 پلەی سیلیزی
دهۆک : 43 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 48 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی
سۆران : 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان 48 پلەی سیلیزی