پایتەخت

بەڕێوەبەری کۆمپانیای فلای ئەربیل: سبەی ئەو کەسانەی گیریان خواردووە دەتوانن گەشت بکەن

 بەڕێوەبەری کۆمپانیای فلای ئەربیل: سبەی ئەو کەسانەی گیریان خواردووە دەتوانن گەشت بکەن
کورتە

لاوەند مەموندی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای فلای ئەربیل دڵنیای دا ئەو کەسانەی بەهۆی وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان گیریان خواردووە، سبەی دەتوانن گەشت بکەن

دوای لە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی جەنگەوە، کۆمپانیای فلای ئەربیل هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی گەشت بۆ ئەو کەسانەی لە وڵاتانی ئەوروپا یان کوردستان گیریان خواردووە.

لاوەند مەموندی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای فلای ئەربیل بۆ پایتەخت میدیای ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی لە وڵاتانی ئەوروپاوە دەیانەوێت بگەڕێنەوە کوردستان، یان بەپێچەوانەوە لە کورستانەوە گەشتی وڵاتانی ئەوروپا بکەن لە بەیانیەوە گەشتیان بۆ رێکدەخەن.

لاوەند مەموندی ئاشکرای دەکات، گەشتەکان لە ئەڵمانیاوە دەبن بۆ شرنەخ(باکووری کوردستان) کە نزیکەی نیو کاتژمێر لە هەرێمی کوردستانەوە دوورە.

بەگوێرەی پلانی کۆمپانیای فلای ئەربیل، سبەی کاتژمێر 9:00ـی بەیانی گەشت لە دووسڵدۆرفەوە دەستپێدەکات بۆ شرنەخ و کاتژمێر 3:30ـی پاشنیوەڕۆ دەگات.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای فلای ئەربیل  ڕوونیکردەوە، بۆ هاوکاریکردنی ئەو کەسانە گەشتەکان ڕۆژی سێشەممە و هەینی ئەنجام دەدرێت.

لە 28ـی 2ـی 2026 بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسڕائیل بۆ سەر وڵاتی ئێران گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق داخراون.

02 ئازار 2026 16:34
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026