عهلی باپیر گهیشته كونسوڵخانهی ئێران و سهرهخۆشی لێكردن
عهلی باپیر پێیوایه، سەرئەنجامی ئهمریكا و ئیسرائیل دونیا و قیامەتیان پەشیمانییە
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، دڵگرانه له كوشتنی عهلی خامنهیی و پێیوایه، به ناحهق كوژراوه. ههروهها بە یاوەری شاندێکی کۆمەڵی دادگەری بۆ پرسە و سەرەخۆشی گهیشته کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر.
ئهمڕۆ عهلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری بڵاویكردهوه، خەڵکی مسوڵمانی ئێران بەگشتی و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بەتایبەت! بە بۆنەی بەناحەق کوژرانی بەڕێز عەلی خامەنەئی ڕابەری کۆماری ئیسلامییەوە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و زایۆنییەوە، سەرەخۆشیتان لێ دەکەین و لە خوای میهرەبان داواکارین لێی خۆش بێت و بە بەهەشتی شاد بکات و سێبووری و ئارامیش بەسەر دڵ و دەروونی هەموو لایەکتاندا بڕێژێت.
ئهو بهرپرسه نووسیویهتی، بێگومان لەدەستدانی ئەو کەسایەتییە لەم هەلومەرجەدا کەلێنێکی گەورەی دروست کردووە، چونکە ئەو جۆرە کەسانە کلیلی چارەسەر و گەیشتنن بە دەستەبەری ئاشتی و ئارامی.
عهلی باپیر له پرسه نامهكهی ئاماژهی بهوه داوه، هیوادارم بە هەوڵ و هیمەتی هەموو لایەک ئەو کەلێنە بەزوویی پڕ بكرێتهوه، ئەوانەش کە چاویان لە ستەم و دەستدرێژی و خۆسەپاندنە بەدڵنیایی سەرئەنجامی دونیا و قیامەتیان پەشیمانییە.