پایتەخت

دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید دواخرا

دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید دواخرا
کورتە

بۆ ماوەی 8 ڕۆژی دیکە دادگاییکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دواخرا



وا بڕیار بوو شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوی نەوەی نوێ پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دادگای بکرێت، بەڵام دانیشتنەکە دواخرا.

ئەمڕۆ چوار شەممە، دادگای سلێمانی بڕیاریدا تا رۆژی 24ـی ئەم مانگە شاسوار عەبدولواحید دەستبەسەربێت و رۆژی 21ـی ئەم مانگەش یەکەم ڕۆژی دادگاییکردنەکەی دەبێت.

هۆکاری دواخسی دانیشتنی دادگە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، داواکاری گشتیی ئەمڕۆ چاوەڕوان بووە سەرجەم ئەو کەسانەی سکاڵایان لەسەر ناوبراو هەبووە، ئامادەی دانیشتنی دادگە بن، بەڵام ئامادە نەبوون، بە تایبەتی شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ، کە بە تۆمەتی هەڕەشەکردن و دانانی کامێرای نهێنی لە ماڵەکەیدا سکاڵای تۆمار کردووە.


ئەمە لە کاتێکدایە، شەوی ڕابردوو، شاسوار عەبدولواحید لە ماڵەکەی خۆی لە گوندی ئەڵمانی لە شاری سلێمانی، لەسەر ئەو سکاڵایانەی لەسەری تۆمار کرابوون، لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیر کرا، بەپێی نووسراوێکی دادگا، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە ماددە 431 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراوە کە لەسەر سکاڵای ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی کورستان بە تۆمەتی هەڕەشە و ناوزڕاندن بووە.

13 ئاب 2025 14:26
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025