پایتەخت

ئەو دوو گەنجەی لە کەرکووک ئاڵای ئەمریکایان بەرزکردەوە ئازاد کران

ئەو دوو گەنجەی لە کەرکووک ئاڵای ئەمریکایان بەرزکردەوە ئازاد کران
کورتە

دوو گەنجە کوردەکەی کەرکووک بە کەفالەتی 5 ملیۆن دینار ئازاد کران

دوای شەش ڕۆژ لە زیندانیکردنی دوو گەنجی کورد بەهۆی بەرزکردنەوەی ئاڵای ئەمریکا لە کەرکووک، دادگە بڕیاری ئازادکردنی دان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگەی کەرکووک ئەو دوو گەنجە کوردەی، کە لەسەر بەرزکردنەوەی ئاڵای ئەمریکا دەستگیرکرابوون، بەرامبەر دەستەبەری دارایی (کەفالەت)ـی 5 ملیۆن دینار ئازاد کران.

لە ڕۆژی هەینی ڕابردووەوە دوو گەنجی کوردی دانیشتووی کەرکووک بە تۆمەتی هەڵواسینی ئاڵای ئەمریکا بە دوو ئۆتۆمبێلی جۆری دۆج چاڵێنجەر، کە بە شەقامێکی کەرکووکدا سووڕابوونەوە، لەلایەن پۆلیسی ئەم شارە بەگوێرەی ماددەی 240ی تایبەت بە سەرپێچی دەستگیرکراون دەسگیرکرا بوون.

بەگوێرەی ماددەی 240، تێیدا هەر کەسێک سەرپێچیی کرد لەو فەرمانە کارگێڕییانەی کە دەردەچن، ئەوا بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک، کە نابێت زیاتر بێت لە 6 مانگ یان بە پێبژاردنێک کە لە 100 هەزار دینار زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت.

13 ئاب 2025 08:52
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025