پایتەخت

سیستمی ناونووسین بۆ حەجی ساڵی داهاتوو 40 ڕۆژ کارا دەبێت

سیستمی ناونووسین بۆ حەجی ساڵی داهاتوو 40 ڕۆژ کارا دەبێت
کورتە

لە ڕۆژی یەکشەممەوە سیستمی ناونووسین بەشێوەی ئۆنلاین بۆ حەجی ساڵی داهاتوو کارابووە

 

لە ڕۆژی یەکشەممەوە سیستمی ناونووسین بەشێوەی ئۆنلاین بۆ حەجی ساڵی داهاتوو کارابووە، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە  دوا وادەی سیستمەکە ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەربارەی نوێترین ئاماری پڕکردنەوەی سیستمی ناونووسین بۆ حەجی ساڵی 2026 بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە ڕۆژی یەکشەممەوە تا ئیستا سیستمەکە زۆر بەباشی بەرێوەدەچێت و کێشەی هاووڵاتییان لە پاسپۆرتی کۆن وکارتی بایۆمەتریان نەبووە چارەسەرکراون.

دەربارەی ئاماری دواین پڕکردنەوەی سیستمەکە گووتی، تائێستا نزیکەی 8 ڕۆژ فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە، چاوەڕوان دەکەین رێژەکە زۆر زیاتر بەرزتر ببێتەوە.

باس لەوەش دەکات، بۆ هەر پرسیارێک وکێشەیەکی هاووڵاتییان ئێمە لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی.

کاروان ستوونی دوا وادەی پڕکردنەوەی سیستمەکە ئاشکرا دەکات، لە 10ــی 8ــی 2025 دەستیپێکردووە و لە 15ــی 9ــی 2025 دوا وادەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای داخستنی سیستمەکە بەشێوەی ئۆنلاین تیروپشک بۆ سەرجەم ناوەکان دەکەین.

زانیاری زیاتر دەربارەی سیستمی ناونووسین بە شێوەی ئۆنلاین دەخاتەروو، ئەگەر هەر کەسێک پیشووتر حەجی کردبێت ناتوانێت فۆڕمەکە پڕبکاتەوە، ناوی دووبارەش ڕەتدەکاتەوە.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە دەربارەی وەرگرتنی ڕێژەی حاجییان جەخت لەوەدەکاتەوە، ئەمساڵ پێنج هەزار و 135 کەس ناوی بۆ حەج گەڕابووەوە، بۆ ساڵی داهاتوو ئەگەر ڕێژەی پشکی عێراق زیادکرا ئەوا بۆ هەرێمیش زیاد دەکرێت.

12 ئاب 2025 23:39
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025