بەتۆمەتی هاوکاریکردنی ئیسڕائیل 21 هەزار کەس له ئێران دەستگیرکران

تائێستا بەتۆمەتی هاوکاریکردنی ئیسڕائیل هەزارەها کەس له ئێران دەستگیرکراون
دوابەدوای جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئێسڕائیل، بەتۆمەتی هاوکاریکردنی ئیسڕائیل هەزارەها کەس دەستگیر کران.
ئەمڕۆ سێشەممە سه‌عید مونته‌زیرومه‌هدی، گوته‌بێژی پۆلیسی ئێران ڕایگەیاند، 21 هه‌زار كه‌سیان به تۆمه‌تی هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل دەستگیر کردووە، له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسه‌وه، حه‌وت هه‌زار و 850 راپۆرتیان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێ دراوه.
باسی لەوەشکرد، خه‌ڵك خۆیان په‌یوه‌ندییان به پۆلیسی 110 کردووه، ناوی ئه‌و كه‌سانه‌یان داوه كه گومان ده‌كرێت هاوكاریی ئیسڕائیلیان كردبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، دوو هه‌زار و 774 كه‌س له گیراوان ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی بیانییان هه‌یه، به‌ڵام روونی نه‌كرده‌وه چه‌ند كه‌س له‌وانه دادگایی كراون و تۆمه‌ته‌كه‌یان یه‌كلا بووه‌ته‌وه.
مونته‌زیرومه‌هدی لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو، كه به‌شێك له گیراوان به‌هۆی پشكنینی مۆبایله‌كانیان بووه، ده‌ركه‌وتووه وێنه‌ی شوێنی هه‌ستیاریان گرتووه و ڤیدیۆیان تۆمار كردووه.