دوو دیپلۆماتکاری کورد وەکو باڵیۆزی عێراق لە چین و پۆڵەندا دەستبەکار دەبن

مەرسوومی کۆماریی عێراقی بۆ دوو کورد دەرچوو و وا بڕیارە وەک باڵیۆزی عێراق لە دوو وڵاتی جیهان دەستبەکار بن
بڕیارە دوو دیپلۆماتکاری کورد لە دوو وڵاتی چین و پۆڵەندا ببنە باڵیۆزی فەرمیی حکومەتی عێراق و مەرسوومی کۆماریش بۆ دەستبەکاربوونیان دەرچووە.
ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، کە دوو دیپلۆماتکاری کورد بە ناوەکانی بەکر ئەحمەد عەزیز جاف و ئەحمەد تەحسین بەرواری، مەرسوومی کۆماریی عێراقیان بۆ دەرچووە و بڕیارە وەکو باڵیۆزی عێراق لە وڵاتانی چین و پۆڵەندا دەستبەکرا بن.
ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراق ڕایگەیاندووە، بەپێی مەرسوومی کۆماری عێراق، بڕیارە بەکر ئەحمەد عەزیز جاف وەکو باڵیۆزی عێراق لە وڵاتی پۆڵەندا دەستبەکار بێت، هەروەها بڕیارە ئەحمەد تەحسین بەرواری وەک باڵیۆزی عێراق لە وڵاتی چین دەستبەکار بێت.
جێگەی ئاماژەیە، کە ئەو دوو دیپلۆماتکارە کوردە پێشتریش چەندین پۆستی هاوشێوەیان لە وڵاتانی دیکە بەڕێوەبردووە و لە ئەرکەکانیاندا سەرکەوتوو بوون.