پایتەخت

سێ برا لە ماوەی چەند ساڵدا بە ڕووداوی جیاواز گیانیان لەدەست دا

سێ برا لە ماوەی چەند ساڵدا بە ڕووداوی جیاواز گیانیان لەدەست دا
کورتە

ئەمڕۆ سێیەم گەنجی خانەوادەیەکی کورد بە ڕووداوێکی نەخوازراو گیانی لەدەستدا



سێ برای خه‌ڵكی گوندی به‌رسیرینی سنووری قه‌زای  ڕواندز لە ماوەی تەنیا چەند ساڵێکدا بە ڕووداوی جیاواز و نەخوازراو گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە، گەنجێکی سنووری قەزای رواندز بە ناوی "سیرین عوسمان بەرسیرینی"، خێزاندارە و باوکی دوو کوڕ و کچێکە، لە دەشتی هەریر لە ئەنجامی وەرگەڕانی ماتۆڕسکیلەکەی، خۆی گیانی لەدەستدا و هاوڕێیەکیشی بەناوی "سەرباز ساڵح" کە لەگەڵی بووە، بە سەختی بریندارە.

 پێشووتر له‌ رۆژی 25ـی ته‌ممووزی 2016 "سه‌رباز عوسمان"، برای ئەم گەنجەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا، له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا به‌ ماتۆڕسكیل گیانی له‌ده‌ستدا.

 دوای دوو ساڵ له ڕووداوه‌كه‌ له‌‌  17ـی حوزه‌یرانی 2018، "جبار عوسمان" ناسراو به‌ (كاكۆ)، له‌ كاتی ڕزگاركردنی گه‌شتیارێكی به‌ ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بی خه‌ڵكی به‌غدا، له‌ ڕووباری باڵه‌كایه‌تی، له‌ هاوینه‌هه‌واری به‌رسیرین خنكا.

12 ئاب 2025 12:17
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025