ڕۆژی شەممە ڕێگەی هەولێر بۆ بەحرکە دەکرێتەوە

نزیکەی دوو مانگە ڕێگەی هەولێر بۆ بەحرکە بەڕووی شۆفێراندا داخراوە، سەرۆکی شارەوانی هەولێریش وادەی کردنەوەی ڕێگەکە ئاشکرا دەکات
نزیکەی دوو مانگە ڕێگەی هەولێر بۆ بەحرکە بەڕووی شۆفێراندا داخراوە، سەرۆکی شارەوانی هەولێریش وادەی کردنەوەی ڕێگەکە ئاشکرا دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر دەربارەی وادەی کردنەوەی ڕێگەی هەولێر بۆ بەحرکە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە دوێنێوە دەستمان بە کاری قیرتاوکردنی شەقامەکە کردووە، بەگوێرەی پلانی داندراو تاوکو ڕۆژی پێنجشەممە کاری قیرتاوکردن کۆتایی دێت.
سەرۆکی شارەوانی هەولێر ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە، قیرتاوکردنەکە ڕۆژێکی پێویستە و بۆیە لە ڕۆژی شەممەوە شەقامی هەولێر بۆ بەحرکە بەڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.
پێشووتر، لە 16ی 6ەوە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر شۆفێرانی ئاگادارکردەوە لە داخستنی شەقامەکە.
دەربارەی هۆکاری داخستنەکە باسی لەوەشکردبوو، بەهۆی نۆژەن کردنەوە و کارکردن بووە لە ڕێگەی هەولێر بۆ بەحرکە.