پایتەخت

ئەو ژن و مێردەی منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەتیان کوشت دەستگیر کران

ئەو ژن و مێردەی منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەتیان کوشت دەستگیر کران
کورتە

ژن و مێردێک کە بەخێوکەری منداڵێکی خاوەن پێداویستی بوونڤ4 ڕۆژ پێش ئێستا هەستاون بە کوشتنی

 

ژن و مێردێک کە بەخێوکەری منداڵێکی خاوەن پێداویستی بوون کە 4 ڕۆژ پێش ئێستا هەستاون بە کوشتنی منداڵەکە لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیر کران.

ئەمڕۆ دووشەمە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەربارەی دەستگیر کردنی 2 تۆمەتباری ڕووداوێکی کوشتن بڵاویکردەوە، دوا بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوشتنی منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لەپارێزگای دیالە لە 7ــی 8ــی 2025 لەلایەن  ژن و مێردێکی بەخێوکەر و هەڵاتنی تۆمەتباران بەرەو هەرێمی کوردستان.

ڕوونکردنەوەی زیاتر دەربارەی ڕووداوەکە دەخاتەڕوو، بەپێدانی زانیاری هەواڵگری لەلایەن (خلية الصقور)ی پارێزگای کەرکووک سەر بە هەواڵگری عێراق، دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکان ئاسایش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وردی بۆ دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتباران ئەنجامدا.

ئەوەشی خستەڕوو، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان شەوی 10ــی 8ــی 2025، لەقەزای چەمچەماڵ هەردوو تۆمەتباری داواکراو  دەستگیربکەن.

دەزگای ئاسایش باس لەوەش دەکات،  بەپێی تایبەتمەندی کەیسەکە دوای لێکۆڵینەوە هەردوو تۆمەتباری بکوژ ڕادەستی هێزە ئەمنیەکانی عێراق دەکرێنەوە.

لە کۆتایی بڵاوکراوەکە هاتووە، لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی405 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

11 ئاب 2025 21:23
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025