پایتەخت

پڕۆژەی ڕێگەی هەولێر بۆ کۆیە دەستپێدەکات

پڕۆژەی ڕێگەی هەولێر بۆ کۆیە دەستپێدەکات
کورتە

پڕۆژەی ڕێگەی هەولێر بۆ کۆیە پڕۆژەیەکی ستراتیجی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە هەولێر بە سلێمانی دەبەستێتەوە

 

پڕۆژەی ڕێگەی هەولێر بۆ کۆیە پڕۆژەیەکی ستراتیجی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە هەولێر بە سلێمانی دەبەستێتەوە، وەزیری ئاوەدانکردنەوەش باس لە وادەی دەستپێکردنی کارەکان دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دروستکردنی رێگەی دووسایدی هەولێر بۆ کۆیە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان و بەشێکە لە بەستنەوەی رێگای هەولێری پایتەخت بە پارێزگای سلێمانییەوە، پڕۆژەکە کاری باشی تێدا کراوەو هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە لەکاتی خۆیدا تەواو بکرێت.

دەربارەی وادەی دەستپێکردنی پڕۆژەکەش گووتی، لەئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەی دروستکردنی رێگەی دووسایدی کۆیە بۆ دوکان دەخەینە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا لەقۆناغی تەواوکردنی دیزانی پرۆژەکەین و بەمزوانە دەدرێتە بەڵێندەر بۆ ئەوەی پێش کۆتایی ئەمساڵ، دەست بە کارکردن لەو پڕۆژەیە بکرێت.

لە درێژەی قسەکانیدا وەزیری ئاوەدانکردنەوە دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان، بەستنەوەی هەولێر بە سلێمانییەوە بە رێگەی دووساید وەک پرۆسەیەکی گرنگ دەستمان پێکردووەو لە داهاتوودا تەواو دەکرێت.

11 ئاب 2025 20:55
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025