پایتەخت

بەشە بەنزین بۆ پارێزگایەک زیادکرا

بەشە بەنزین بۆ پارێزگایەک زیادکرا
کورتە

به‌شه‌ به‌نزینی زیاد بۆ دهۆك و زاخۆ دابین ده‌كرێت ئه‌مه‌ش به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌كه‌ی له‌ ڕابردوودا

ماوەی دوو هەفتەبوو بەشە بەنزینی دهۆک و زاخۆ کەمیکردبوو، بەڕێوەبەری سووتەمەنیی دھۆک دەربارەی زیادکردنی بەشە بەنزین بۆ هەردوو شارەکە ڕوونکردنەوە دەداتە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە کارزان رەئووف، بەڕێوەبەری سووتەمەنیی دھۆک رایگەیاند،  بەھۆی ڕووداوەکانی ئەم دواییە، لە ماوەی دوو ھەفتەی ڕابردوودا بەشەبەنزینی پارێزگای دھۆک و زاخۆش بۆ 288 ھەزار لیتر بەنزین کەمی کردبوو.

 

دەربارەی ڕێژەی زیادکردنەکە دووپاتیکردەوە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی ھەرێم بەشەبەنزینی حکومیی بۆ زیاد کردووین بۆ 468 ھەزار لیتر لە رۆژێکدا.

 

باسی لەوەشکرد، ئەمەش ھەنگاوێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی لە رۆژانی داھاتوودا زیادبوونی بەشەبەنزینی حکومی لە دھۆک و زاخۆ کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر نرخەکەی دروست بکات.

 

کارزان رەئووف جەختی لەوەشکردەوە، لە ئێستادا لە پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رۆژانە لە 13 بەنزینخانە بەنزینی حکومیی پاڵپشتیکراوی حکومەتی ھەرێم دابەش دەکرێت، کە لیتری بە 750 دینارە.

11 ئاب 2025 17:18
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025