%80ــی مووچەخۆرانی سلێمانی خۆیان لە 'هەژماری من' تۆمارکردووە

دابەشکردنی کارتی بانکی بەسەر مووچەخۆران خێراتر کرا
پڕۆژەی 'هەژماری من' یەکێکە لە پڕۆژەکان بۆ بەدیجیتاڵکردنی پرۆسەی پێدانی مووچە، عەزیز ئەحمەد دەربارەی ڕێژەی ئەو کەسانەی ناوی خۆیان تۆمەرکردووە زانیاری دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ شەممە عەزیز ئەحمەد، جێگری بهڕێوهبهری نوسینگەی سەرۆکی حكومەت بڵاویکردەوە، تەنیا 20%ـی مووچەخۆرانی سلێمانی خۆیان لە هەژماری من تۆمار نە کردووەو، دابەشکردنی کارتی بانکی بەسەر مووچەخۆران خێراتر دەکەن.
دەربارەی ڕێژەی ئەو کەسانەی لە سلێمانی خۆیان تۆمارکردووە دووپاتیکردەوە، نزیکەی 80%ـی موچەخۆرانی سلێمانی خۆیان لە هەژماری من تۆمار کردووە، سوپاس بۆ هەموو ئەوانەی بەشدارییان كرد لەو بەرەوپێشچونە.
لەکۆتایی قسەکانیدا ڕوونیکردەوە، دابەشکردنی کارتی بانکی بەسەر مووچەخۆران خێراتر دەکەین و دانانی ئامێری راکێشانی پارە لە شوێنەکان زیاتر دەکەین.