لە سلێمانی بە بڕی 50 ملیۆن سزای سەرپێچیکاران دراوە

لەم مانگەدا چەندەها شوێنی گشتی لە سلێمانی بە بڕی 50 ملیۆن دینار سزا دراون
لەم مانگەدا چەندەها شوێنی گشتی لە سلێمانی بە بڕی 50 ملیۆن دینار سزا دراون، قایمقامیەتی سلێمانی ئامارەکانی ئەم مانگە دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ شەممە قایمقامیەتی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، ئامارەکانی مانگی 7 دەریدەخەن داخستنەکان بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە، زیاتر لە 6 هەزار سەردان ئەنجام دراوەو پسوڵەی سەرپێچی بۆ 386 شوێنکار کراوە.
باس لەوەشدەکات، لیژنە هاوبەشەکان توانیویانە لەو مانگە دا بری 47 تۆن و 250 کیلۆگرام مەوادی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەناو ببەن.
بڕی سزای سەرپێچیکاران ئاشکرا دەکات، بەبڕی 50 ملیۆن دینار، سزای هەموو ئەو شوێنانە بدەن کە پابەندی رێنماییەکانی سەلامەتی و تەندروستی و ڤێتێرنەری نەبوون