سبەی بە دیجیتاڵکردنی ناوی حاجییان ڕادەگەیەنین

سبەی بەدیجیتاڵکردنی ناو نووسین بۆ حەجی ساڵی داهاتوو رادەگەیەندرێت
لە چوارچێوەی بە دیجتاڵکردنی دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی بەدیجیتاڵکردنی ناو نووسین بۆ حەجی ساڵی داهاتوو رادەگەیەندرێت.
ئەمڕۆ شەممە کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەربارەی شێوازی ناونوسینی ئارەزومەندانی پڕۆسەی حەجی ساڵی داھاتوو بە پایتەخت میدیای ڕایگەیاند، سبەی کاتژمێر 10 بە ئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف بەدیجیتاڵکردنی ناوی حاجییان ڕادەگەیەندرێت کە هاووڵاتییان پێویست ناکات بۆ ناونووسین بۆ حەجی ساڵی داهاتوو سەردانی بەڕێوەبەرایەتی یان نووسینگەکان بکات.
دووپاتیکردەوە، بە ئۆنلاین ناوی خۆی بۆ پڕۆسەی حەج پڕدەکاتەوە، لەم سیستمە بە شێوەی تیروپشک ناوەکان ڕادەگەیەندرێن.
دەربارەی وادەی کاراکردنی سیستمەکە گووتی، هەر سبەی هاووڵاتییان دەتوانن ناوی خۆیان بەشێوەی ئۆنلاین تۆمار بکەن.
شایەنی باسە کاروان ستوونی جەختی لەوەشکردەوە، هاووڵاتیی هیچ بڕە پارەیەک بۆ پڕکردنەوەی سیستمەکە نادات و بێبەرامبەرە.
لە درێژەی قسەکانیدا باس لەوەش دەکات، لە چوارچێوەی بە دیجیتاڵکردنی دامودەزگاکانی حکومەت ئەم سیستمە لەسەر ئاستی وڵاتان سیستمێکی دەگمەنە