پایتەخت

کارەبای نیشتیمانی دەکوژێتەوە و کار بە مۆلیدەکان دەکرێت

کارەبای نیشتیمانی دەکوژێتەوە و کار بە مۆلیدەکان دەکرێت
کورتە

پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

 

پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە بە شێوەی کاتی کارەبای نیشتیمانی دەکوژێتەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران دەربارەی کوژاندنەوەی کارەبا بەشێوەی کاتی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی پرۆژەی ڕووناکی گەیشت بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، تیمەکانی ئەم پرۆژەیە بەردەوامن لە کارکردن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، هەر رۆژێک تیمەکان کار بکەن لە هەر گەرەکێک، کارەبا بە کاتی دەبڕێت بەهۆی کارکردنی تیمی پرۆژەی ڕووناکی.

جێگرەوەی کارەبای نیشتیمانی بۆ هاووڵاتییان ئاشکرا دەکات، لیژنەی مۆلیدەکان ئاگادار کرانەوە کە لە کاتی بڕینی کارەبا، کار بە مۆلیدەکان بکەن بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بێ بەش نەبن لە کارەبا.

لە درێژەی بڵاوکراوەیەکدا ئەوەش هاتووە، دەمانەوێت سوپاسی هاووڵاتییانی بەڕێزمان بکەین کە هەرچەند گەرمایە، بەڵام ئەم چەند رۆژە هاوکاریتان کاری تیمەکانمان خێراتر دەکات بۆ ئەوەی بتوانین لە ماوەیەکی کەمدا کارەبای 24 کاتژمێری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابین بکەین.

09 ئاب 2025 22:33
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025