پۆلیسی شاری هەولێر دەستگیرکردنی ئەو شۆفێرەی ڕاگەیاند کە لە ڕووداوێکی شێلاندا بووە هۆی گیانلەدەستدانی سەنعان هەنارەیی، هەڵسوڕاوی نزیک لە لاهور تاڵەبانی.
ئەمڕۆ موقەدەم کیفاح، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە پایتهخت میدیای ڕاگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شۆفێرەکەیان دەستگیر کردووە و لێکۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵیدا دەستی پێکردووە.
گوتەبێژی پۆلیس سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە باس لە کوشتنی ئەنقەست بە شیش یان ساتوور دەکەن و ڕوونی کردەوە، سەنعان هەنارەیی ویستوویەتی لە شەقام بپەڕێتەوە و لەلایەن بارهەڵگرەکەوە لێی دراوە، بەڵام شۆفێرەکە بە برینداری لە شوێنی ڕووداوەکە جێی هێشتووە.
بهپێی زانیارییهكان، شۆفێرهكه تەمەنی 25 ساڵە، خەڵکی گوندی سێوکەیە و شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری جۆری تانکەرە.
سەنعان هەنارەیی، کە یەکێک بوو لە هەڵسوڕاوە دیارەکانی بەرەی گەل و کەسایەتی نزیک لە لاهور تاڵەبانی، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای هەولێر بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا و ڕووداوەکەش كاردانهوهیهكی فراوانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دروست کرد.