پایتەخت

زیلینسکی: هیچ پارچەیەکی خاکەکەمان ڕادەستی داگیرکەران ناکەین

زیلینسکی: هیچ پارچەیەکی خاکەکەمان ڕادەستی داگیرکەران ناکەین
کورتە

زیلینسکی پەیامێکی تووند لە بارەی کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی ترەمپ و پووتین دەدات

دوای ئەوەی هەواڵی کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا بڵاوبوویەوە، سەرۆکی ئۆکرینا پەیامی خۆی دەربارەی ئەم کۆبوونەوەیە دەربڕی.

ئەمڕۆ شەممە، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە راپۆرتێکدا ئاشكرایكردووە، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا پێشنیازی ئاگربەستی پێشکەش بە ئیدارەی ترەمپ کردووە، لەبەرامبەر سازشی گەورەی کیێڤ بۆ مۆسكۆ، لە پێشنیازەکەدا مەرجی ئەوەی بۆ ئۆکراینا داناوە، رۆژهەڵاتی وڵاتەکە، كە ناوچەیەکە بە هەرێمی دۆنباس ناسراوە، رادەستی ڕووسیا بکاتەوە، لەگەڵ دەستبەرداری نیمچەدوورگەی کریمیا بێت کە لە 2014ـەوە ڕووسیا کۆنتڕۆڵی کردووە.

ئەمە بەبێ ئەوەی مۆسکۆ پابەند بێت بە هیچ شتێکەوە جگە لە وەستاندنی جەنگەکە و پێکدادانەکان.

لە بەرامبەردا، ڤلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە پلاتفۆڕمی ئێکس کەمێک پێش ئێستا ڕایگەیاند، "هیچ پارچەیەکی خاکەکەمان ڕادەستی داگیرکەران ناکەین، ئێمە ئامادەین بۆ بڕیاری ڕاستەقینە کە ئاشتی دەهێنێتە کایەوە، بەڵام هەر بڕیارێک لە دژی ئێمە بدرێت، یان هەر بڕیارێک بەبێ ڕەزامەندی ئێمە بدرێت، هیچ دەستکەوتێکی بۆ ئەوان نابێت."

ئەمە لە کاتێكدایە، هەر ئەمڕۆ ترەمپ و پووتین کات و شوێنی کۆبوونەوەکەیان دیاریکرد، وا بڕیارە ڕۆژی هەینی داهاتوو 15-8- 2025 لە ویلایەتی ئەلاسکای ئەمریکا و هاوسنوور لەگەڵ رووسیا لەسەر پرسی جەنگی ئۆکراینا کۆببنەوە.

09 ئاب 2025 16:49
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025