292 فۆرمی سکاڵا دژی عەجاج تکریتی پڕکراونەتەوە

وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی سکاڵا دژ بە عەجاج تکریتی کۆتایی هات
نیوەڕۆی ئەمڕۆ وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی سکاڵا دژ بە عەجاج تکریتی کۆتایی هاتوو و نزیکەی 300 فۆڕم پڕکراونەتەوە.
تەنیا لە قەزای کەلاری 183 فۆرم و 34 فۆڕمی سکاڵا لە مۆزەخانەی ئەمنەسوورەکەی سلێمانی دژی عەجاج تکریتی پڕکراونەتەوە و هابیل ئەحمەد، بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچمەماڵ ڕایگەیاند، کارەکانمان تەواو بوون، بەگشتی 75 فۆڕم لە مۆنۆمێنتەکەی ئێمە پڕکراونەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە 1-8-2025, ئاسایشی نیشتیمانی عێراق وێنەی عەجاج تکریتی، کە بە یەکێکە لە تۆمەتبارە سەرەکییەکانی تاوانی ئەنفال و لە نوگرەسەلمان لای کوردەکان بە "حەجاجی جەللاد" ناسراو بوو، بە دەستگیرکراوی بڵاوکردەوە و لە 4-8-2025 دەست بە پڕکردنەوەی فۆرمی سکاڵا لە دژی کرا و ئەمڕۆ کۆتایی هات.