پایتەخت

مارک براونەر: ڕێژەی برسێتی لە غەززە هێندە خراپە منداڵان وەک زۆمبییان لێهاتووە

مارک براونەر: ڕێژەی برسێتی لە غەززە هێندە خراپە منداڵان وەک زۆمبییان لێهاتووە
کورتە

هۆشداری لە تەندرووستی منداڵانی کەرتی غەززە دەرێت و منداڵان تووشی وڕێنە هاتوون



پزیشکێکی ئەمریکا دوای سەردانێکی بۆ کەرتی غەززە، توشی شۆک بووە و دۆخی منداڵانی ئەم کەرتەی بە میداکانی ئەمریکای ناساند.

د. مارک براونەر دوای سەردانێکی بۆ کەرتی غەززە، بە کەناڵی بی بی سی ڕاگەیاند، دۆخی برسێتی لە کەرتی غەززە کارەساتبارە، منداڵان سەرنجیان لەدەست دەدەن و توشی وڕێنەکردن بوون، ڕێک وەک زۆمبییان لێهاتووە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد، منداڵی ساوە لە خوار تەمەنی 6 مانگ، کە هێشتا سیستەمی بەرگری لەشیان بەتەواوی گەشەی نەکردووە، تووشی چەندین نەخۆشی دەبنەوە و گەدەیەن لە کار دەکەوێت بەهۆی بەد خۆراکی و نەبوونی پڕۆتین لە جەستەیان.

لە کاتێکدا هەر دوێنێ هەینی، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی فه‌ڵه‌ستینی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل له‌وه‌ته‌ی 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023ـەوه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ 61 هه‌زار و 330 كه‌س.

ئەمە جگە لەوەی تاوەکو ئێستا بەلایەنی کەم هەزار و 568 کەس لە کاتی وەرگرتنی هاوکارییە مرۆییەکان گیانیان لەدەستداوە و 11 هەزار و 230 دیکەش بریندار بوون.
09 ئاب 2025 12:22
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025