بههۆی هەڵکردنی ئاڵای ئەمەریکا دوو گەنجی کورد لە کەرکووک دەستگیرکران

دوو گەنجی کورد لە کەرکووک ئاڵای ئەمریکا بەرز دەکەنەوە و دەستگیر دەکرێن؛ پایتەخت میدیا بەدواداچوونی بۆ کردووە و زانیاری ورد ئاشکرا دەکات
دوای ئەوەی لەلایەن میدیاکارێکی عێراقی ڤیدیۆی دوو ئۆتۆمبێل لە شەقامی فڕۆکەخانەی کەرکووک بە ئاڵای ئەمەریکا بڵاودەبێتەوە، هەر زوو ڤیدیۆکە کاردانەوەی لێ دەکەوێتهوه و شۆفێرهكان دهستگیر دهكرێن.
دوا نیوهڕۆی ئهمڕۆ ههینی، دوو گهنجی كورد به ئاڵای ئهمریكاوه له شهقامی فڕۆكهخانهی كهركووك سوڕانهوه و دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک ڤیدیۆكانیان له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان بڵاوكرایهوه و كاردانهوهی فراوانی لێ كهوتهوه، بە فەرمانی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک هێزەکانی بنکەی پۆلیسی میقداد هەردوو شۆفێرەکەیان دەستگیرکرد و دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیش گرت.
پایتەخت میدیا زانیویەتی، ئەو دوو شۆفێرەی دەستگیرکراون به نەتەوە کوردن و بەپێی ماددەی 240ی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و شۆفێرەکان بەنیازبوونە بچنە یەکێک لەگۆڕەپانەکانی کەرکووک بۆ نمایشکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان کە لەکاتژمێر چواری دوا نیوەڕۆ بەسەدان ئۆتۆمبێل کۆبوونەوە و نمایشی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکرد.
هەر بەبڕیاری دادوەری هەردوو شۆفێرەکە تاوەکوو ڕۆژی یەکشەممە لەبنکەی پۆلیسی میقداد دەستبەسەر کراون دواتر دەچنە دادگهی کەرکووک بۆ یەکلاییکردنەوەی کەیسەکەیان.
جێگەی باسە نزیکەی مانگێگ لەمەوبەر لەقەزای دووزخورماتوو لەمەراسیمێکدا بەهۆی ئەوەی ئاڵای ئەمەریکا خرایە ژێر پێی چەند بەرپرسێکی قەزاکە لەپۆستەکانیان دورخرانەوە و سزا دران، بەڵام ئەمڕۆ دوو گەنج لەکەرکووک ئاڵای ئەمەریکایان بەرزکردەوە و دەستگیرکران.
تائێستا پۆلیسی کەرکووک بەفەرمی هیچ زانیارییەکییان بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت پاش کەمێکی دیكه ڕاگەیاندراوێک لەسەر دەستگیرکردنی دوو شۆفێرەکە بڵاوبکەنەوە.