كاره‌بای 24 كاتژمێری گه‌یشته هه‌ڵه‌بجه

كاره‌بای هه‌ڵه‌بجه داوایه‌كی خێرا ئاڕاسته‌ی هاووڵاتییان ده‌كات
كاره‌كانی پڕۆژه‌ی ڕووناكی بۆ دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری فراوانتر ده‌بێت و ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكیشه پڕۆژه‌كه گه‌یشتووه‌ته پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و كاره‌بای شاره‌كه‌ش داواكارییه‌كی خێرای له هاووڵاتییان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای هه‌ڵه‌بجه بڵاویكرده‌وه، داواکارین لە هاووڵاتییانی خۆشەویست هەر کاتێك فۆڕمی پرۆژەی ڕووناکیان بەدەست گەشت، خۆیان تۆمار بکەن تاوەك و ئێمەش بتوانین لەڕێگەی کورتە نامەوە پسوڵەکانیان بۆ ڕەوانە بکەین.
له به‌شێكی دیكه‌ی بڵاوكراوه‌كه هاتووه، بەپێچەوانەوە هەر هاوڵاتیەك خۆی تۆمار نەکات بێبەش دەبێت لە گەیشتنی کورتەنامەی بەکار هێنانی بڕی کارەبا.
جێی باسه تائێستا هه‌زاران كه‌س له هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته خاوه‌ن كاره‌بای 24 كاتژمێری و له مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژه‌ی ڕووناككردنه‌وه‌ی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی كاره‌بای 24 كاتژمێری راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ورده‌كاریی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه تاكۆتایی 2025، كاره‌بای 24 كاتژمێری ده‌گاته سه‌نته‌ری هه‌ر چوار پارێزگاكه و تاكۆتایی 2026 پڕۆژه‌كه كۆی قه‌زا و ناحیه و گوندی ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕووناك ده‌كاته‌وه.