مەلەکردن لە شەواندا قەدەغە کرا

حكومهتی ههرێم لهپێناو پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان بڕیاریدا مهله كردن له تاریكی و شهودا قهدهغه بكات
دوای ئەوەی ژمارەیەک کەس بەهۆی مەلەکردنەوە خنکاون، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو پاراستن و سەلامەتی هاووڵاتییان مەلەکردنی لەکاتی تاریکدا قەدەغە دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی حکومەتی هەرێم رێنمایی دەداتە هاووڵاتییان و دەڵێ، ئەو کەسانەی لە دەرەوەی مەلەوانگەکان مەلە دەکەن و پێویستە مەلەکردن لە رۆژدا بێت و لە تاریکیدا رێگەپێدراو نییە.
دەستەکە کاتی گونجاوی مەلەکردن دیاری دەکات، باشترە لە کاتی مەلەکردن دەوروبەرت خەڵکی لێبێت و قەرەباڵەغ بێت و تەنیا نەبیت، هەروەها هێلەکی تایبەتی مەلەوانی بەکاربهێنیت.
شایەنی باسە لە درێژەی ڕێنماییەکان ئەوەش هاتووە، مەلەکردن لە ڕووبار و بەنداوەکان جیاوازە لەگەڵ مەلەوانگەکان، بۆیە پێویستە ئەو شوێنەی مەلەی لێدەکەیت لەگەڵ تواناکاندا بگونجێت.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان ئامارەکانی ڕووداوی خنکان بڵاوکردەوە، کۆی گشتی ئامارەکانی خنکان گەیشتە 43 کەس کە زۆربەیان تەمەنیان لە 25 ساڵ کەمترە.