هاتووچۆی سلێمانی چوونی بارهەڵگر لە بەیانییاندا بۆ ناو سەنتەری شار قەدەغە دەکات.

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی ئاڕاستەی شۆفێرانی بارهەڵگر کرد، کە لە ئەمڕۆوە لە ڕێکەوتی (20/9/2026)، ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كان له‌كاتژمێر 7:00ـی به‌یانی تاوه‌كو كاتژمێر 9:00ـی بەیانی ڕێگەپێدراو نییە بچنە ناو سەنتەری شار.

هاتووچۆی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەکات، شۆفێران وەک جێگرەوەیەک ده‌توانن شه‌قامی (100) مه‌تری بۆ هاتووچۆكردن به‌كاربهێن.

هەر لە ئاگادارییەکەدا هاتووچۆی سلێمانی جەخت لەوە دەکات، ئەم قەدەغەکردنە لە پێناو کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی و ڕێکخستنی ڕەوشی هاتووچۆیە لەسەر شەقامەکان.