لە گەرمای تاقە پڕوکێنەوە دەبێتە بارانبارین

له ههرێمی كوردستان و عێراق و چهندین وڵاتی دیكهی رۆژههڵاتی ناوهڕاست بهم گهرمایه باران دهبارێت و هۆشدارییش دهدرێت
گەرمای تاقەپڕوکێن بەرۆکی خەڵک بەرنادات و شارەزایەکی کەشناسیش پێشبینی دەکات بارانبارین ڕوو بکاتە ناوچەکە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، بەگوێرەی نوێترین پێشبینییە سەرەتاییەکانی دەزگای کەشناسی کەنەدی ( GEM) لەناوەاستی هەفتەی داهاتوو بەهۆی هاتنی بڕێکی زۆری شێ ڕێژەیی لەدەریای عەرەبەوە کەشێکی ناسەقامگیر بەشێک لەناوچەکانی وڵاتانی شام، ڕۆژئاوای سعودیە، یەمەن، سەڵتەنتی عوممان، یەمەن، ئیمارات، ڕۆژئاوای عێراق و ئێران و بەشێک لەناوچەکانی باکووری کوردستان و بەشێک لەناوچەشاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ناوبراو ئەوەش دەخاتەڕوو، کاریگەریی ئەو شەپۆلە بارانبارینە دەگاتە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ناوچە شاخاویەکانی باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای دهۆک دەگرێتەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی دەڵێت: "ئەگەری چالاکبوونی هەورە بروسکە و ڕێژنە بارانی ماوەکورت هەیە".