هەر کەسێک ئاو بەگرانی بفرۆشێت سزا دەدرێت

له قهڵادزێ ههر كهسێك ئاو به تانكی به گران بفرۆشێت تووشی سزا و لێپرسینهوه دهبێت
پێدانی ئاو لە سنووری قەزای قەڵادزێ لە وەرزی هاوین کەم دەبێتەوە و قایمقامی قەزاکەش هۆشدرای دەداتە ئەو کەسانەی ئاو بە تانکەر دەفرۆشن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، نرخی تانكهری ئاو دیاریکراوە و نابێت گۆڕانکاری لە نرخەکەیدا بکرێت، بە پێی ڕێنماییەکان هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا نرخی تانکی ئاو دیاری دەکات کە بەم شێوەی خوارەوە:
- یەک تانکی مەکینە نرخی 7000 هەزار دینار.
- یەک تانکی ئەتیکۆی بچووک نرخی 10000 دینار.
- یەک تانکی ئەتیکۆی گەورە نرخی 12000 دینار.
نرخی شەمعەکانی ئاو بۆ یەک تانکەر بەم شێوەی خوارەوەیه:
- یەک تانکی مەکینە 1500 دینار.
- یەک تانکی ئەتەکۆی بچووک 2000 دینار.
- یەک تانکی ئەتیکۆی گەورە 2500 دینار.