هاتووچۆی چەمچەماڵ: بۆ رزگارکردنی ئەم منداڵە لە مردن جامی ئۆتۆمبیلێکمان شکاند

منداڵێک لە نێو بازاڕی چەمچەماڵ بەهۆی نەمانی ئۆکسجین لەنێو ئۆتۆبێل ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوە
بەهۆی کەمبوونەوەی ئۆکسجین لە نێو ئۆتۆمبێلێک، منداڵێک لە ڕێگەی شکاندنی جامی ئۆتۆمبێلێکەوە لە مردن ڕزگار دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، هاتووچۆی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، بەیانی لە ناوبازاڕی چەمچەماڵ، خانەوادەیەک منداڵەکەیان لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیان بەجێ دەهێڵن و سەرجەم جامی ئۆتۆمبێلەکە دادەخەن و دەرگاکانیش قوفڵ دەکەن، بەم هۆیەوە منداڵەکە نزیک دەبێتەوە لە حاڵەتی خنکان، لەبەر کەم بوونەوەی ئۆکسجین لە نێو ئۆتۆمبێلەکەدا.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکدا هاتووە، پۆلیس بۆ ڕزگارکردنی ئەم منداڵە لە مردن، بەپەلە ئاگاداری خەڵکی نێو بازاڕیان کردووەتەوە بۆ ئەوەی خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە بگەڕێتەوە، بەڵام بێ ئەنجام دەبێت، بۆیە لەلایەن چەند پۆلیسێکی هاتووچۆی نێو بازار جامی ئۆتۆمبیلەکە دەشکێنن و ژیانی منداڵەکە رزگار دەکەن.