لە ڕووباری بەرزێوە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دوو هاووڵاتی بەهۆی بەرکەوتنیان بە تەزووی کارەبا گیانیان لەدەست دا و بەهۆی بوونی کارەبا لە ناو ئاوەکەدا، تا ئێستا تەرمەکانیان دهرنههێندراوه.
ئەمڕۆ ڕەوەند هاودیانی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران ڕایگەیاند، ئاگادار کراونەتەوە لە گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی لە ناو ڕووباری بەرزێوە. ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووه بەهۆی بوونی تەزووی کارەبا لە ناو ئاوەکە، ناتوانن ژیانی کارمەندەکانیان بخەنە مەترسییەوە تاوەکو کارەباکە بە تەواوی نەبڕدرێت.
بەپێی زانیارییە سەرەتایییەکان، ڕووداوەکە بەهۆی کەوتنی وایەری پەمپی ئاو (غەتاس) بووە بۆ ناو ڕووبارەکە، کە بووەتە هۆی دروستبوونی تەزووی کارەبا لە ناو ئاوەکەدا. لە ئێستادا بەرگریی شارستانی لەگەڵ فەرمانگەی کارەبا لەسەر هێڵە بۆ بڕینی تەزووی کارەبای ناوچەکە، تاوەکو تیمەکانیان بتوانن بچنە ناو ئاوەکە و تەرمی هەردوو قوربانییەکە بهێننە دەرەوە.