دوای هەوڵەکانی وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە هەماهەنگی کۆمپانیای داناغاز، پرۆسەی گواستنەوەی گاز لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان ئاسایی بوویەوە.
کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش بڵاویانکردەوە، دوای هەوڵە بەردەوامەکانی هەردوو وەزارەت و بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای داناغاز، پرۆسەی گواستنەوەی گاز لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا بڕی 1400 مێگاوات کارەبا گەڕێنراوەتەوە ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانی، بەمەش دۆخی پێدانی کارەبا بەرەو ئاسایی بوونەوە چووە.