تەنیا 2 ڕۆژ ماوە بۆ سکاڵاکردن دژی جەللادەكەی نوگرە سەلمان

هاووڵاتییان لەبارەی سکاڵا تۆمارکردن دژی عەجاج ئاگادار دەکرێنەوە
تەنیا 2 ڕۆژ ماوە بۆ سکاڵاکردن دژی جەللادەكەی نوگرە سەلمان
دوای ئەوەی عەجاج تکریتی، جەللادەكەی نوگرە سەلمان دەستگیر کرا، ئاگادارییەکی گرنگ بۆ سکاڵاکردن دژی نابراو بڵاوکرایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە قائیمقامیەتى قەزای چەمچەماڵ، لە ئاگادارییەکدا بۆ ئەو کەسانەی لە زیندانى نوگرەسەلمان دەستگیرکرابوون بڵاوکرایەوە و تیاییدا هاتووە، لە بەڕێوەبەرایەتیی مۆنۆمێنتی ئەنفالی چەمچەماڵەوە ئاگاداری هەموو ئەو کەسانە دەکەینەوە کە لە کاتى شاڵاوەکانى ئەنفال لە زیندانى نوگرەسەلمان دەستگیرکراون.
ئەوەشی خستەڕوو، تەنیا 2 رۆژ ماوە بۆ تۆمارکردنى سکاڵا دژی تۆمەتبار'عەجاج ئەحمەد حەردان تکریتى'.
لە درێژەی ئاگادارییەکدا زانیاری زیاتر دەخرێتەڕوو، ئەو کەسانەى دەیانەوێت سکاڵا تۆماربکەن سبەینێ هەینى 8/8 و رۆژى شەممە 2025/8/9 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی مۆنۆمێنتی ئەنفال بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی سکاڵا.
قائیمقامیەتى چەمچەماڵ کاتی سەردانیکردن ئاشکرا دەکات، لەو 2 رۆژەدا لە کاتژمێر 9:00ـى بەیانى تا 12:00ـى نیوەڕۆ لە مۆنۆمێنتى ئەنفال پێشوازى لە سکاڵاکاران دەکرێت.