دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەنجوومەنێکی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکەی بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی پێکهێنا، لە ئەنجامدا چوار پاسەوانی سەرپێچیکار دەستگیر کران.
کەمێک لەمەوبەر دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، دوای ئەوەی چەند پاسەوانێکی سەر بەلیوای بەرگری وفریاکەوتن لە بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی بە شێوەیەکی ناپیشەیی هەڵسووکەوتی نامرۆڤانەیان بەرامبەر بەو خانەنشینە بەڕێزانە دەکەن کە بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان سەردانی بانکەکەیان کردبوو، بە هاوبەشی لەگەل لیوای بەرگری و فریاکەوتن بە پێکهێنانی ئەنجومەنی لێکۆلینەوە و بەدواداچون بۆ رووداوەکە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لەئێستادا چوار لە پاسەوانەکان راگیراون، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان، راگیراوەکان رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە، بەپێی یاسا بەرکارەکان و هەرگیز لە هیچ جۆرە بێ رێزیکردن و شکاندنی شکۆی هاوڵاتییان چاوپۆشی ناکەن.