دوای هێرشە درۆنییەکان بەرهەمهێنانی نەوت لە دوو کێڵگەی نەوت دەست پێدەکاتەوە

کۆمپانیای شاماران راپۆرتی دارایی چارەکی دووەمی خۆی لەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت بڵاوکردەوە
دوای هێرشە درۆنییەکان بەرهەمهێنانی نەوت لە دوو کێڵگەی نەوت دەست پێدەکاتەوە
کۆمپانیای شاماران راپۆرتی دارایی چارەکی دووەمی خۆی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، لە بلۆکی ئەتروش بە تەواوی تواناوە دەستیان بە بەرهەمهێنانی نەوت کردەوە.
سەبارەت بە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی سەرسنگ، بە نیوەی تواناوە دەستیان بە بەرهەمهێنانی نەوت کردووەتەوە.
کۆمپانیای شاماران لە کێڵگەی ئەتروش 50٪ـی پشکەکانی بەرژەوەندیی بەدەستەوەیە و لە کێڵگەی سەرسنکیش خاوەی 18٪ـی پشکەکانە.
هاوکات کۆمپانیای HKN دوای راوێژکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و کاتێک لە سەلامەتیی دۆخەکە دڵنیابووەوە، دەستی بە بەرهەمهێنان لە هەردوو بلۆکی سەرسنک و ئەتروش کردووەتەوە.
هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی كۆمپانیای شاماران، هیچ رووداوێک لە کێڵگەی ئەتروش ڕووینەداوە و هیچ هێرشی درۆنیش نەکراوەتەسەر سەرسەنگ، بەڵام وەک رێکارێکی خۆپارێزی بەرهەمهێنان لە هەردوو کێڵگەکە راگیرا، دوای ئەوەی چەند رووداوێکی هاوشێوە لە کێڵگەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ڕوویدا.
ئەم لە کاتێکدایە، تەنیا لە مانگی 7ـی ئەمساڵدا، نزیکەی 20 هێرشی درۆنی کرایە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان و زیانی ماددی زۆریان بەم کێڵگە نەوتیانە گەیاند و بەرهەمهێنانی نەوتی بەشێکیان وەستا.