وەزیری نەوتی عێراق: 80 هەزار بەرمیلی رۆژانە وەردەگرین

وەزیری نەوتی عێڕاق ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدای لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت ڕاگەیاند
وەزیری نەوتی عێراق ڕێککەوتنیان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ چوار شەممە، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، وەبەرهێنان لە کەرتی سووتەمەنی کەرکووک زیاتر دەکەین و هەرێمی کوردستان 130 هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنێت و 50 هەزار لەو بڕە بۆ نێوخۆیە.
ناوبراو جەختیشی کردەوە، گفتوگۆکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ئەو 80 هەزار بەرمیلەی دەمێنێتەوە، عێراق وەریدەگرێت و لە رێگەی بەندەری جیهانی تورکیاوە هەناردەی دەکەن.
وەزیری نەوتی عێراق لە درێژەی قسەکانیدا گووتی، لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوە سروشتییەکان لەبارەی وەرگرتن و هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)، کە تاوەکو ئێستا کاردەکەن لە کوردستان، نزیکەی 130 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە، 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەکاربردنی رۆژانەیە و رێککەتووین لەگەڵ برایانی هەرێمی کوردستانیش کراوە بۆ ئەوەی ئەو 80 هەزار بەرمیلەی دیکە وەر بگرن و لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردەی بکەن.