ئێران زانایەکی ئەتۆمی لە سێدارە دا

بەتۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ مۆساد، ئێران زانایەکی ئەتۆمی خۆی لە سێدارەدا
ئێران زانایەکی ئەتۆمی خۆی بە تۆمەتی سیخوڕی کردن لە سێدارە دا
لە دوو کەیسی جیاوازدا، دوو کەس لە ئێران بە تۆمەتی سیخوڕی کردن بۆ ئیسرائیل و هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ داعش لە سێدارە دران.
ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی هەواڵی دادوەری میزان ئۆنلاین ڕایگەیاند، زانایەکی ئەتۆمی بەناوی "رووزبێ وادی" بەتۆمەتی سیخوڕی و گواستنەوەی زانیاری نهێنی بۆ دەزگای هەواڵگری مۆساف لە سێدارە درا.
رووزبێ وادی لە کاتی جەنگی 12 ڕۆژی نێوان ئیسرائیل و ئێران، زانیاری لە بارەی زانایەکی دیکەی ئەتۆمی بە ئیسرائیل داوە، کە دواتر بە بۆردوومانەکانی ئیسرائیل کوژراوە، خۆشی لە نەمسا 5 جار چاوی بە بەرپرسانی مۆساد کەوتووە و لەگەڵیان کۆبووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، هەر ئەمڕۆ بەبڕیاری دادگای باڵای ئێران کەسێکی بە ناوی "مەهدی ئاغازادە"، لە سێدارەدرا، کە بەتۆمەیی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش تۆمەتبار کرابوو و پلانی وێرانکەری داڕشتبوو.
جێی باسە جۆشوا زارکا، باڵیۆزی ئیسرائیل لە فەڕەنسا ڕایگەیاند، لە جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، بەلایەنی کەم 14 زانای ئەتۆمیی ئێران بە هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون.