باندێکی ساختەکردنی بەڵگەنامە و تاپۆی خانووبەرە لە بەغدا دەستگیر کران

له بهغدای پایتهخت باندێكی ساختهكاری دهستگیركرا
عەمیدێک لە بەغدا دەستگیر کراوە، کە سەرپەرشتی باندێکی ساختەکاریی دەکرد، هەروەها باندەکەش دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەیان لیدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکان باندێکیان دەستگیرکردووە کە تێوەگلاون لە ساختەکردنی بەڵگەنامە و فرۆشتنی شوقە و خانووبەرە بە درۆ لە شاری بسمایە و ناوچەکانی دەوروبەری لە بەغدای پایتەختی عێراق.
سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە، عەمیدێک سەرۆکایەتیی باندەکە دەکات، هاوسەر و خوشک و برا و کەسانی تریش کە خزم و ناسیاوی خۆی بوون، لە ساختەکارییەکاندا تێوەگلاون.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەندامانی باندەکە بەپێی پێویست ڕادەستکران بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەریان بگیرێتەبەر.