پایتەخت

له‌ سۆران تۆمه‌تبارێكی مه‌ترسیدار ده‌ستگیركرا

له‌ سۆران تۆمه‌تبارێكی مه‌ترسیدار ده‌ستگیركرا
کورتە

به‌هۆی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكه‌وه‌ له‌ تیكتۆك پۆلیسی سۆران تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیركرد

پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی کەسێک ڕادەگەیەنێت، کە لە ڕێگەی تیکتۆکەوە چەندان خەڵکی هەڵخەڵەتاندووە و پارەی لێ وەرگرتوو.

 

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لە ڕاگەیەندراوێک دەربارەی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک ڕایگەیاند، دوای بەدواداچوونەکانی بەشی نەهێشتنی تاوانی سۆران لە پەیجێکی تۆری کۆمەلایەتی تیکتۆک بەهۆیەوە خەڵک هەڵدەخەڵەتێنێت.

 

ڕوونیشیکردەوە، بەناوی دۆلاری لیبی بلۆک کراو بۆ ئەم مەبەستە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران بە ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوە پەراوی لێکۆلینەوەی بۆ ئەم بابەتە کردەوە توانرا تۆمەتبارێک دەست نیشان بکەن.

 

پۆلیسی سۆران ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا دەکات، تۆمەتبارەکە ناوی (آ . آ . ص) کەخەڵکی دەرەوەی شاری سۆران بوو دەستگیر بکەن دوای لێکۆلینەوە کردن لەگەڵی دانی بەتاوانەکە نا کەچەندین خەڵکی هەڵخەڵەتاندووە پارەی لێ وەرگرتوون.

 

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بۆیە بەبریاری دادوەر راگیرا بەپێی ماددە (456 / ی . س ).

05 ئاب 2025 22:40
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025