مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت

کورتە
مووچهی مانگی ئایار بهسهر مامۆستایانی گرێبهست له وهزارهتی خوێندنی باڵا دابهش دهكرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاگاداری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: "مووچەی مانگی ئایار وەردەگرن"
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە 6 ی ئابی 2025 مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.