هاتووچۆی گەرمیان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە

بهڕێوهبهرایهتی هاتووچۆی گهرمیان شۆفێرانی بارههڵگر ئاگادار دهكاتهوه
لەسەرەتای هەفتەی داهاتووە بڕیارێکی گرنگ، لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بۆ شۆفێری بارهەڵگرەکانی سنوورەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردن.
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە ئاگادارییەکدا رایگەیاند، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و کارئاسانیکردن بۆ هاووڵاتییان، لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە، ڕۆژی یەکشەممە، بەرواری 10ـی ئابی 2025، مامەڵەی وەرگرتنی باجی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری تابلۆ سلێمانی لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ئەنجام دەدرێت.
هاتوچۆی گەرمیان داوا لە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکات، کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان