پایتەخت

د. بڕیار ڕەشید: بەهۆی گرژی لەنێوان سەرۆكی پەرلەمان و پەرلەمانتارێک دانیشتنەکە دواخرا

د. بڕیار ڕەشید: بەهۆی گرژی لەنێوان سەرۆكی پەرلەمان و پەرلەمانتارێک دانیشتنەکە دواخرا
کورتە

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق گرژی و ئاڵۆزی تێکەوت و دواخرا، د.بڕیار ڕەشید نوێترین زانیاری بۆ پایتەخت ئاشکرا دەکات



کەمێک پێش ئێستا، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق گرژی و ئاڵۆزی تێکەوت و بۆ کاتێکی نادیار دانیشتنەکە دواخرا، د.بڕیار ڕەشید نوێترین زانیاری دەربارەی هۆکاری دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان و پڕۆژە یاسای حەشد دەخاتە ڕوو.

ئەمڕۆ سێشەممە د. بڕیار ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەربارەی هۆکاری داخستنی پەرلەمانی عێراق بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هۆکاری دواختسنی ئەم دانیشتنە دەگەڕێتەوە بۆ بایکۆتی بەشێک لەلایەنەکان، لە بابەتی پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی.

هۆکارە سەرەکییەکەی دواخستنی دانیشتنەکە دەخاتەڕوو، گرژی و ئاڵۆزیی لە نێوان پەرلەمانتار(عەلا حەیدەری) و (مەحمود مەشهەدانی) سەرۆكی پەرلەمان بوو بە هۆکاری دواخستنەکە چونکە پەرلەمانتارەکان ڕازی نەبوون بە زیادکردنی یاسای دیکە.

د.بڕیار ڕەشید دەربارەی وادەی دەستپێکردنەوەی دانیشتنێکی نوێ دەڵێت، دیار نییە ئەگەری هەیە سبەی دانیشت بکرێت و ئەگەریش هەیە تا دوو هەفتەی دیکە نەکرێت.

05 ئاب 2025 17:16
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025