دووبارە ڕێژەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ نێو ئەمریکا دابەزی، داتا فەرمییەکانی ئەمریکا ئەوە دەردەخەن کە هەفتەی ڕابردوو هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا سفر لە ڕۆژێکدا دابەزیوە.
ئەمڕۆ، داتاکانی ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، هەفتەی ڕابردوو هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا گەیشتەوە سفر لە ڕۆژێکدا، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی پێشوو بە تێکڕا شەش هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.
هەر بە گوێرەی داتاکانی وزەی ئەمریکا، کەنەدا هەفتەی ڕابردوو لە پێشەنگی لیستی گەورەترین دابینکەرانی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا بووە، کە تێکڕای نەوتی خاو لە ڕۆژێکدا 3 ملیۆن و 526 هەزار بەرمیل بووە. دوای ئەویش ڤەنزوێلا بە 662 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، دواتر بەڕازیل بە 348 هەزار و لە کۆتاییدا مەکسیک بە 196 هەزار و سعودیە بە 165 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا تۆمارکراون.
لەبەرامبەردا، هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لەماوەی ئەم هەفتەیەدا سفر بووە، هەروەها داتاکان ئەوەشیان دەرخستووە کە هیچ هاوردەیەک لە جەزائیر، ئەنگۆلا، کۆنگۆ، ئیکواتۆریال گینیا، کوێت، نەرویج، ڕووسیا، ترینیداد و تۆباگۆ یان بەریتانیا نەبووە.