پایتەخت

گەرمایە سووتێنەرەکە دەگەڕێتەوە

گەرمایە سووتێنەرەکە دەگەڕێتەوە
کورتە

دووبارە پلەکانی گەرما لە کوردستان بۆ 50 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە

 شەپۆلێکی دیکەی گەرمای بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە و ئەگەری هەیە 50 پلەش تێپەڕێنێت. 

هێشتا خەڵکی هەرێمی کوردستان بەدەست گەرما سووتێنەرەکەی چەند هەفتەی ڕابردووەوە ئیسراحەتیان نەکردووە، کە شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری لە هاتنەوەی دووبارەی ئەو شەپۆلە گەرمایە دەدات. 

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی پسپۆڕی کەشناسی لەبارەی شەپۆلی نوێی گەرماکەوە ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای هەفتەی ئایندەوە شەپۆلێکی دیكەی گەرمای بەهێز و سووتێنەر سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای هاتنی ئەو شەپۆلە گەرمایە، پلەکانی گەرما 8 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوه و گەرماکە 50 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنێت. 

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی باس لەوەش دەکات، کە ناوچەکانی هەولێر، مووسڵ و گەرمیان گەرمترینی ناوچەکان دەبن و پلەکانی گەرما لەو ناوچانە دەگاتە 50 پلەی سیلیزی، هەروەها ئەو گەرمایە لە ڕۆژانی 10 تاوەکو 15ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت و دواتر پلەکانی گەرم دادەبەزنەوە.

05 ئاب 2025 10:29
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025