تائێستا یه‌كه‌م ڕۆژی خوێندن دیاری نه‌كراوه

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌نگۆی دیاریكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی خوێندن ره‌تده‌كاته‌وه و به پایته‌ختی گووت: "هه‌واڵه‌كه ساخته‌یه"
لەدوای بڵاوبوونەوەی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی خوێندنی ئەمساڵ، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕوونکردنەوە دەدات.
ئەمڕۆ دووشەممە سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە دەربارەی بڵاوکردنەوەی هەواڵێک بەناوی خۆیەوە بە پایتەخت میدیا ڕایگەیاند، هەواڵی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی خوێندن ساختەیە و دوورە لە ڕاستیییەوە.
کەمێک لەمەوبەر، بەناوی سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە کە بڕیاردراوە ڕۆژی 2025/9/15 دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2025_2026 بێت هەواڵەکە بڵاوکرایەوە، بەڵام ناوبراو هەواڵەکە سەرلەبەر ڕەتدەکاتەوە.