سهرۆكوهزیران مەسرور بارزانی، بە بۆنەی یادی مەولوودەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان کرد.
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند، هیوا دهخوازم ئەم یادە ببێتە هۆی قووڵبوونەوەی زیاتری کولتووری پێکەوەژیان.
لە پەیامه تایبهتهكهی سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی بۆ موسوڵمانان هاتووە، كه گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و جیهان دهكهم و هیوای تەبایی بۆ هەمووان دەخوازم.
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئومێدەوارە ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی برایەتی و ئاشتیی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان و گەلانی جیهان.
شاری هەولێر و شارەکانی تری هەرێمی کوردستان ساڵانە لەم یادەدا مەراسیمی جیاواز و شکۆدار بۆ لەدایکبوونی پێغەمبەر (د. خ) ئەنجام دەدەن.