سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی، لە 38-ەمین ساڵوەگەڕی ئەنفالی بادیناندا پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕێز لە قوربانیانی ئەو تاوانە دەگرێت.
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، پێویستە حکومەتی فیدراڵی عێراق قەرەبووی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران بکاتەوە. ڕژێمی پێشوو لە دوا قۆناغی ئەنفالدا هەزاران مرۆڤی بێتاوانی شەهید و بێسەروشوێن کرد و سەدان گوندیشی وێران کرد.
لە پەیامەکەدا هاتووە کە حکومەتی هەرێم وەک هەمیشە پابەندە بە خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان.
شاڵاوی ئەنفالی بادینان لە ساڵی 1988دا دوا قۆناغی جینۆسایدی گەلی کورد بوو کە تێیدا دەیان هەزار کەس لە دانیشتووانی دەڤەرەکە ئاوارە و دەربەدەر بوون.
دهقی پهیامهكهی سهرۆكوهزیران مهسرور بارزانی:
ئەمڕۆ لە 38ـەمین ساڵیادی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفالی بادیناندا، بە ڕێز و شکۆوە یادی هەموو قوربانییانی ئەو تاوانە دڕندانەیە دەکەینەوە، کە لە دوا قۆناغی ئەم شاڵاوە دڕندانە و جینۆسایدەدا، ڕژێمی پێشووی عێراق هەزاران مرۆڤی بێتاوانی لە پێکهاتە جیاوازەکانی دەڤەری بادیناندا شەهید و بێسەروشوێن کرد، هەروەها سەدان گوند و ئاواییی وێران کرد کە سەرەنجام بووە هۆی ئاوارەبوون و دەربەدەربوونی دەیان هەزار کەس.
لەم یادە خەمگینەدا، جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵیی عێراق قەرەبووی گشت کەسوکاری قوربانییانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال و کیمیاباران و هەموو قوربانییانی دەستی ڕژێمی پێشوو بکاتەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستانیش وەک هەمیشە، پابەندبوونی خۆی بە خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دووپات دەکاتەوە.
دروود بۆ گیانی پاکی قوربانییانی جینۆسایدی ئەنفال و گشت شەهیدانی کوردستان.