ئاسایشی هەولێر لەسەر ئەو دەنگە بەرزەی کە بیسترا ڕوونکردنەوە دەدات

دهنگی تهقینهوهیهكی بههێز لهنزیك فڕۆكهخانهی ههولێر بیسترا و ئاسایشی ههولێر هۆكارهكهی ئاشكرا دهكات
بە نزیکەیی 40 خوولەک پێش ئێستا دەنگی گەورە لە شاری هەولێر بیسترا وبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لەم بارەیەوە دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان.
ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، دەنگی ئەو تەقینەوەی کە لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بیسترا چالاکی ئەمنی و سەربازیی بووە.
لە درێژەی بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە، دەنگی ئەو تەقینەوەی کە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 18:45 لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بیسترا، مەشق و ڕاهێنانی سەربازی و چالاکیی ئەمنی بووە.
دووپاتیدەکاتەوە، ڕووداوەکە هیچ جێگەی مەترسی نییە.