لێكۆڵینه‌وه له چاره‌نووسی هونه‌ر ره‌شید ئاغا ده‌كرێت

هونه‌ر ره‌شید ئاغا له ژیاندا ماوه و ته‌ندروستی زۆر باشه
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی كوژران و گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی هونه‌ر ڕه‌شید ئاغا، ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ هاته ده‌نگ و ڕایگه‌یاند، سه‌ردانی ئه‌و هاووڵاتییه‌مان كرد و له‌نزیكه‌وه چاومان پێی كه‌وت، هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و ته‌ندروستیشی زۆر باشه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه، دوای بڵاوبوونەوەی چەند هەواڵێک لەسەر کەیسی هاووڵاتی هونەر ڕەشید ئاغا، کە باس لەدیار نەبوون و کوژرانی دەکرا، بۆ ئەم مەبەستە لەسەر فەرمانی بەڕێز سەرۆکی دەستە دکتۆرە مونا یاقۆ، تیمێکی دەستەی ڕا‌سپێردرا بۆ بەدواداچوون بۆ کەیسی ناوبراو، تیمەکەش سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێریان کرد و لەنزیکەوە له‌گه‌ڵ ئیدارەی ئاسایش گفتوگۆیان کرد و چاویان کەوت بەناوبراو و ده‌ركه‌وت ته‌ندروستی زۆر باشه و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ئه‌وه‌ش هاتووه، لە چوارچێوەی ڕێككاره یاساییەکان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و ماوەی یاسایی خۆی بەسەر دەبات و دەستەش بەردەوام دەبێت لەبەدوا داچونەکان لەهەر کاتێکدا پێویست بێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماووه‌ی نزیكه‌ی مانگێكه له پلاتفۆڕمه جیاوازه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس له كوژران و گیان له‌ده‌ستدانی هاووڵاتی هونه‌ر ڕه‌شید ئاغا ده‌كرێت.