سەرۆکی شارەوانی مەخموور بۆ پایتەخت: هەفتەی داهاتوو زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت

پرۆسهی دابهشكردنی زهوی له سنووری سهرۆكایهتی شارهوانی مهخموور دهست پێدهكات
بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە زۆربەی ناوچەکان دەستی پێکردووە، سەرۆکی شارەوانی مەخمووریش موژدە دەداتە فەرمانبەرانی سنووری شارەوانییەکە.
ئەمڕۆ دووشەممە زیرەک حەسەن، سەرۆکی شارەوانی مەخموور سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا نوێترین زانیاری بۆ پایتەخت میدیا ئاشكرا دهكات و دهڵێت:"بە بڕیاری مەسرور بارزانی کە لە ئەنجوومەنی وەزیران دەرچووە سنووری قەزای مەخمووریش بەهەمان شێوە بێ بەش نەبووە لەم بڕیارە و هەموو ئامادەکارییەکان کراوە بۆ دەستنیشانکردنی ئەو زەویانەی شیاون و دروستکردنی نەخشەی گونجاو زەوییەکانیش پارچە پارچەکراون".
وادەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی قەزای مەخموور باس كرد، هەفتەی داهاتوو لە ڕێگەی تیروپشکەوە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکان هەولێر زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت.
سەرۆکی شارەوانی مەخموور ژمارەی پارچە زەوییەکان دەخاتەروو، نزیکەی 1562 پارچە زەوی بەسەر فەرامنبەرانی مەخموور، ناحیەکانی گوێڕ، مەلاقەرە، دیبەگە، قەراج و کەندێناوە دابەش دەکرێن.